
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەبارەی خۆراک و ژیانی تایبەتی خۆیەوە چەند نهێنییەکی ئاشکرا کرد.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکی میوانی پڕۆگرامی ریمانۆڤسکی لایڤ بوو، کە جیاواز لە رۆتینی ئاسایی خۆی، لیڤاندۆڤسکی کەوتە گفتوگۆیەکی درێژخایەن. لیڤاندۆڤسکی کە بە ئەفسانەی تۆپی پێی پۆڵەندی دادەنرێت، باسی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ باوکی و چۆنیەتی پەروەردەکردنی کچەکانی و جیاوازی کەسایەتییەکانیان کرد. بە گوتەی ئەو کچە بچووکەکەی زیاتر ئازاد و سەربەخۆیە، لە کاتێکدا کچە گەورەکە زیاتر سۆزدارترە.
لە بەشێکی گفتوگۆکەدا، گفتوگۆکە رووی لە خۆراک و شێوازی ژیانی لیڤاندۆڤسکی کرد، بابەتێک کە هەمیشە هاندەران حەزیان بەوە بزانن روتینی خۆراکی یاریزانە پیشەگەرەکان چۆنە. کاتێک لەبارەی خواردنی خێرا ( فەست فوود ) پرسیاری لێکرا، لە وەڵامدا گوتی:
لە هەموو شتێک زیاتر گرنگی بە کوالێتی خواردنەکە دەدەم، بەو شێوەیە نییە کە حەز بە فەست فوود بکەم، هەندێکجار پیتزا دەخۆم بەڵام ئەویش سنووری بۆ دادەنێم. ماوەیەک لەمەوبەر فەست فوودم خوارد و نەخۆش کەوتم کە بە درێژایی شەو نەمتوانی بخەوم، لەو کاتەوە تەنانەت بیرم لەوە نەکردۆتەوە جارێکی دیکە بیخۆمەوە.



