Loading...
ئیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی سیتی دەدات

بارسێلۆنا رکابەری چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی ناتان ئاکێی بەرگریکاری هۆڵەندی مانچێستەر سیتی دەکاتەوە.

هێڵی بەرگری بارسێلۆنا لە دوای دوورکەوتنەوەی ئاراوخۆ بەهۆکاری ناجێگیری دۆخی دەروونی و پێکانی کریستنسن، کێشەی گەورەی بۆ پلانەکانی فلیک درووست کردووە. هەر بەم هۆکارەش بارسێلۆنا لە گواستنەوەی زستانە ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکارێک دەکاتەوە و ناوی زۆر بە یانەکەیەوە بەستراونەتەوە.

ناوەکانی وەک ئۆتامێندی و دی ڤری و سێنێسی، ئێستاش ئاکێ بەرگریکاری ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی بۆ لیستەکە زیاد بووە.بەرگریکارە هۆڵەندییە تەمەن 30 ساڵەکە لەم وەرزەدا لەژێر چاودێری پێپ گواردیۆلادا خولەکی یارییکردنی زۆری بەدەست نەهێناوە کە پێویستی پێیەتی و هەرلەبەر ئەم هۆکارە لە گواستنەوەی زستانەدا بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە و بەدوای کاتێکی زیاتری یاریکردندا دەگەڕێت.

ئەکرەم کۆنور، رۆژنامە نووسی بی بی سی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەکان، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بارسێلۆنا بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاکێ، یان بە خواستن یان بە بژاردەی کڕین لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەکاتەوە. ئاکێ بەرگریکارێکی هەمەلایەنەیە و دەتوانێت هەم وەک بەرگریکاری چەپ و هەم وەک بەرگریکاری چەق یاری بکات، ئەمەش بەهایەکی گەورە دەبێت بۆ یانەکە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای پێکهاتەی بارسا و تاکتیکەکانی فلیک.

جیا لە بارسێلۆنا هەریەکە لە یانەکانی، بۆرنمۆس، کریستاڵ پاڵاس، فولهام و وێستهام ئارەزووی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە دەکەن و سیتی ئامادەی خۆی بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانەکەی دەربڕیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button