Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هەرگیز نەچیتە ریال مەدرید؛ ئامۆژگاری کۆڵ پاڵمەر دەکەن

Yariga App

یاریگا –

فڕانک لاباف، بەرگریکاریی پێشووی چێڵسی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی گۆڵ، ئاماژگاریی کۆڵ پاڵمەر دەکات لە داهاتوودا پەلە نەکات و بیر لەوە نەکاتەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.

فڕانک پێیوایە یاریزانە ئینگلیزییەکە هێشتا نەگەیشتووەتە لووتکەی ئاستی و چوونی بۆ یانەیەکی گەورەی وەک ریال مەدرید زیانی پێدەگەیەنێت، چونکە رەنگە وەک پێویست لە یارییەکاندا بەشداریی نەکات و دەبێت لەگەڵ یاریزانێکی وەک جود بێلینگهام کێبڕکێ لەسەر پێکهاتەی سەرەکی بکات.

با لە ریاڵ مەدریدیش بیت، تۆ دەتەوێت یاریی بکەیت، نەک لەسەر کورسی یەدەک بیت، هیچ مانایەکی نییە.
بۆ ناوبانگ رەنگە باشتربێت بڕواتە ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەوانیش ئێستا دۆخیان باش نییە، لەوانەیە بگەڕێنەوە چونکە یانەیەکی گەورەیە، باسەکە لەسەر مێژوویە نەوەک ئێستا.

پاڵمەر لە ساڵی 2023 لە مانچێستەر سیتییەوە روویکردە چێڵسی، لەگەڵ یانە لەندەنییەکە درەوشایەوە، لە یەکەم وەرزیدا 25 گۆڵی کرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی گەنجی تۆپی پێی ئینگلیزی بردەوە، سەرەڕای تووشبوونی بە پێکان و دوورکەوتنەوەی لە وەرزەدا، بەڵام پاڵمەر هێشتا یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button