
یاریگا –
فرانکۆ ماستانتونۆ لەنێو هەڵکشانی دەنگۆیەکاندا کات دەگوزەرێنێت پەیوەست بە چارەنووسی لە ریال مەدرید کە ئێستا لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆدا تا رادەیەکی زۆر پەڕاوێز خراوە.
لاوە ئەرجەنتینیەکە هاوینی ئەم ساڵ کاتێک تەمەنی گەیشت بە 18 ساڵ بەفەرمی ریڤەرپلەیتی وڵاتەکەی جێهێشت و بووە یاریزانی مەدرید. هەر لە یەکەم هەنگاویدا لەگەڵ شاهانەکاندا بەجۆرێک جێی خۆی کردەوە، چاوەڕواندەکرا ببێتە یەکێک لە بژاردە جێگیرەکانی ئاڵۆنسۆ، بەڵام هەرزوو دوای چەند یاریەک کورسینیشین کرا.
ماوەیەکە دەنگۆیەکان بەجۆرێک پەرەیانسەند گوایە ماستانتونۆ لە گواستنەوەکانی ئەم زستانە قەڵای سپی جێدەهێڵێت و بەخواستن تا هاوینی داهاتوو لەپێناو بەشداریکردن لە جامی جیهانی پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیەوە دەکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە پێگەی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، ریال دڵنیایی تەواوەتی بە یاریزانە 18 ساڵانەکە داوە کە ئەوەی دەگوترێت هیچ بنەمایەکی نییە.
پێگەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سەرچاوەیەکی نێو یانەکەی پایتەخت پێی راگەیاندوون کە کارگێڕی مەدرید بەجۆرێک متمانەیان بە فرانکۆ هەیە پێیان راگەیاندووە ئێستا تەنها بیری لای چاکبوونەوەی پێکانەکەی بێت، کەی بەتەواوەتی باشبووەوە ئەوا خولەکی یاریکردنی زیاتر دەکەن.
El Madrid se lo ha confirmado a Mastantuonohttps://t.co/ZjMMJgBDFU
— Defensacentral.com (@defcentral) December 25, 2025



