Loading...
جیهانگرنگترین

ئامارێک دەیسەلمێنێت مایکل ئۆلیس باشترینی جیهانە

Yariga App

یاریگا –

مایکل ئۆلیس بە ئاستە بەرزەکەی تواناکانی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن و هەڵبژاردەی فەڕەنساش سەلماندووە و یەکێکە لە رەگەزە کاریگەرەکانی ڤینسینت کۆمپانی و دیدیە دیشای راهێنەری کەڵەشێرەکان.

ئۆلیس هاوینی 2024 بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانیشەوە لە کریستاڵ پاڵاسەوە گواسترایەوە بۆ یانە باڤارییەکە. ناوبراو هەر لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ زلهێزەکەی ئەڵمانیا توانی بوندسلیگا و جامی سوپەری ئەو وڵاتە بباتەوە.

بەگوێرەی ئامارێکی پێگەی ترانسفێر مارکت، ئۆلیس کە لە هەردوو پێگەی ناوەڕاست و باڵی راستیش یاریی دەکات، بۆ ساڵی 2025 خاوەنی زۆرترین ئەسێستە لەسەر ئاستی تەواوی یاریزانانی خولەکانی جیهان.

ئامارەکە دەریدەخات کە بۆ هەردوو ئاستی یانە و هەڵبژاردە، یاریزانە 24 ساڵیەکە 66 یاریی ئەنجام داوە توانیویەتی 30 ئەسێست بکات. بەوەش پێش لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی کەوتووە کە ئەمەیان بۆ ئینتەر مەیامی و تانگۆ 55 یاریی لەماوەی ئەم ساڵدا ئەنجام داوە و 29 ئەسێستی هەیە.

لە پلەی سێیەمیش لامین یامالی ئیسپانی و بارسێلۆنا دێت کە 60 یاریی کردووە و توانیویەتی 27 ئەسێست بکات. پلەی چوارەمیش بۆ ریاز مەحرەزی جەزائیری و یانەی ئەهلە لە 53 بەشدارییدا توانیویەتی 25 گۆڵ بۆ هاوتیمەکانی دروستبکات.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button