پەیوەست بە گواستنەوەکان؛ هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت
گەوهەرێک دەگەڕێتەوە بۆ قەڵای سپی

یاریگا –
سەرچاوەکان لە ئیسپانیاوە هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدەن سەبارەت بە گەرانەوەی گەوهەرێکی یانەکە بۆ قەڵای سپی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسی ئەو وڵاتە، نیکۆ پازی ئەستێرەی درەوشاوەی ئێستای یانەی کۆمۆ لە هاوینی 2026 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئێستا لەگەڵ کۆمۆ ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات، لە هاوینی 2024 بەرامبەر بە شەش ملیۆن یۆرۆ لە مەدریدەوە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوەکرد کرد بە جێگیرکردنی مەرجێک لە رێککەوتنەکەیان کە شاهانەکان دەتوانن بیکڕنەوە. سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکەش لە رابردوودا ئەوەی دڵنیاکردبووەوە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە کە لە پێگەی ناوەراستی هێرشبەریی یاریی دەکات خەون بە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید دەبینێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بڕیاری کۆتایی لە بارەی گەڕانەوەی بۆ مەدرید دراوە. تێچووەکەشی 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
🚨 BREAKING: Nico Paz is joining Real Madrid in June 2026.
It’s DONE, the final decision has been made.
He will return for €9M. @diarioas pic.twitter.com/GFnaNiMets
— Madrid Zone (@theMadridZone) December 25, 2025



