Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم قوربانی سێمێنیۆ؛ بۆب مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئۆسکار بۆب، هێرشبەری مانچێستەر سیتی لەم زستانە یانەکە جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە ئۆسکار بۆب، یاریزانی باڵی هێرشبەری لە مێرکاتۆی زستانە مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت.

مانچێستەر سیتی لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئانتۆنی سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس نزیکبووەتەوە و ئەگەری هەیە لەم زستانە سێمێنیۆ پەیوەندی بە سیتیزنس بکات.

پێشبینی دەکرێت دوای چوونی سێمێنیۆ بۆ مانچێستەر سیتی، ئۆسکار بۆب یانەکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بۆڕووسیا دۆرتموند هەفتەی رابردوو بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە چووەتەسەرهێڵ و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.

یاریزانە 22 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 22 یاریی بۆ سیتیزنس کردووە، گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button