دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانێک کۆبووەتەوە و لیڤەرپوول شوێنگرەوەی سێمێنیۆ دەستنیشاندەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری کارەکانی مارک گێی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس کۆبووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی داواکارییە داراییەکانی گێی زۆرن، بارسا کە گرێبەستەکە ساردبووەتەوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
مارکوس راشفۆد خەون بە مانەوە لە بارسێلۆنا دەبینێت و هەموو شتێک دەکات تاوەکو گرێبەستەکەی درێژبکەنەوە – دەیلی مەیڵ
پێدەچێت کریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی یۆرگن ستراند لارسن، هێرشبەری وۆڵڤز، رکابەری وێستهام یونایتد بکات – تێلێگراف
رۆما دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ رادو دراگوسین، بەرگریکاری تۆتنهام واژۆ بکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
بەهۆی ئەوەی ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس بڕیاریداوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات، لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی بڕادلی بارکۆلا، ئەستێرەی پارسیس سانجێرمان دەدات – کاوت ئۆفساید
بارسێۆنا هەوڵی گواستنەوەی ئاجای تاڤارێس، یاریزانی باڵی نۆرویچ سیتی دەدات کە لەکۆتایی ئەم مانگە تەمەنی دەبێتە 16 ساڵ – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
بۆرنمس و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکاری ئیسپانی یانەی لاتسیۆ، ماریۆی جیلای 25 ساڵان دەدەن – ئیل مێساجێرۆ
سپۆرتینگ چاوی بڕیووەتە تواناکانی لویس فدۆس سانتۆس، ناوەڕاستکاری وێستهام و دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکە واژۆ بکات – ماسی فووتبۆڵ
ئاستۆن ڤێلا بەهۆی یاسا داراییەکانی پرێمەرلیگ لەم زستانە هیچ یاریزانێک بۆ ئۆنای ئێمری ناگوازێتەوە – گیڤ می سپۆرتس
کۆڵن ئارەزووی گواستنەوەی سێباستیان بۆرناو، بەرگریکاری لیدز یونایتد دەکات، کە پێشتر ئەو یاریزانە لە 2019-2021 یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەکە کردووە – بیڵد



