
یاریگا –
خولی ئەمریکی جێی خۆی لە دڵی هەوادارانی تۆپی پێدا کردووەتەوە و راستیەک دەریدەخات کە ئێستا یەکێکە لە پڕ بینەرترین خولەکانی جیهان.
بەهۆی جیاوازیی زۆری کات لەگەڵ بەشێکی گەورەی جیهان، هەوادارانی وەرزشەکە ناتوانن تەماشای یانەی دڵخوازی خۆیان لە ئەمریکا بکەن. بەڵام چوونی ئەستێرە ناسراوەکانی ئەوروپا بەلێشاو بۆ ئێڵ ئێم ئێس، وایکردووە کات رێگر نەبێت لە فراونبوونی تۆڕی بینەران. ئەوە بەتایبەت ئەفسانەیەکی وەک لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز و سێرخیۆ بۆسکێتس کە خاوەنی جەماوەرێکی زۆرن لەسەر ئاستی جیهان، کاتێک لە سفڕەوە یانەی ئینتەر مەیامیان کردە ژمارە یەکی خولەکە بە بردنەوەی نازناوە گەورەکان، بەوەش چێژێکی زیاتریان تێکەڵ بە خولی ئەو وڵاتەکرد.
بەگوێرەی داتایەک لە سەرچاوە وەرزشیەکانەوە، ئێستا خولی ئەمریکی خاوەنی ریزبەندی شەشەمە لەسەر ئاستی جیهان.
پرێمەرلیگ هەر بە یەکەمی ماوەتەوە. خولی ئیسپانی دووەمە کە بەشێکی زۆری هۆکارەکەی بۆ هەبوونی یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدریدە لەو خولە. دواتر خولی ئەڵمانی ناسراو بە بوندیسلیگا. پاشان خولی ئیتاڵی ناسراو بە سێریائەی. دوایینیانشی هەر لە کیشوەری ئەوروپایە کە لیگ وەنی فەڕەنسیە. کەچی خولی ئەمریکی پێش بەرازیلیی و تەنانەت پۆرتوگالیشی داوەتەوە. لیگی مەکسیکی لە پلەی هەشتەم دێت.
لە تۆپ 10 خولی هۆڵەندیی کۆتایی ریزبەندییەکەیە.
🚨 BREAKING: MLS has been Ranked the 6th Most Watched League in the World. pic.twitter.com/Lz5R6FdfDN
— MessiXtra (@MessiXtraHQ) December 24, 2025



