Loading...
ئاسیاسعوودیەعێراق

جیاوازی گۆڵ فریای زەوڕا کەوتوو گەیشتە قۆناخی داهاتوو

حوسام فەوزی: نەسڕ دەتوانێ ببێتە پاڵەوانی ئاسیا

Yariga App

یاریگا –

زەوڕا تووشی دۆڕانێکی قورس هات بەرامبەر نەسڕی سعودی و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئیستقلول سەرکەوت بۆ قۆناخی داهاتوو.

لە دوا گەڕی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو لە کۆمەڵەی چوارەم، زەوڕا تووشی شکستێکی گەورە هات و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 5 _ 1 بە نەسڕی سعودی دۆڕا، زەوڕا جیاوازی گۆڵ فریای کەوت لە بەرامبەر ئیستقلولی تاجکستانی و سەرکەوت بۆ قۆناخی داهاتووی خولەکە.

حوسام فەوزی، یاریدەدەری عیماد نەحاسی راهێنەری زەوڕا دەربارەی شکستەکەیان لە دوای یارییەکە گووتی:

نەسڕ یانەیەکی گەورە و بەهێزی ئاسیایە، ئەوان دەتوانن نازناوەکەش بەدەست بهێنن، گرفتمان هەیە لە هێلەکان، لە هێلی هێرشبەڕ لە ناوچەی سزا یاریزانێکی تەواوکەرمان پێویستە، لە هێلی بەرگری کێشەمان هەیە پێویستە چارەسەری بکەین، راستە دوو رۆژە مەشق دەکەین لەو یاریگایە، بەڵام زۆر لە یاریگاکانی ئێمە جیاوازترە، یاریزانەکانمان ئەزموونێکی باشیان وەرگرتووە لەم یارییە.

زەوڕا بە جیاوازی گۆڵ سەرکەوت بۆ قۆناخی 16ـی خولەکە وێڕای سەرکەوتنی ئیستقلول بەرامبەر گۆوای هیندی، زەوڕا و ئیستقلول خاون نۆ خاڵن و بە جیاوازی گۆڵ زەوڕا سەرکەوت و ئیستقلول ماڵئاوایی لە خولەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button