Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یڵدز بەمەرج ئامادەیە لە یوڤێنتۆس بمێنیتەوە

Yariga App

یاریگا-کەنال یڵدز هێرشبەری یوڤێنتۆس بە دوو مەرج ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری تازەبکاتەوە.

دابەزینی ئاستی یوڤێنتۆس لەم چەند ساڵەی رابردوودا بووەتە هۆی ئەوەی کەنان ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی یانەکە، ئێستاش ئەو یاریزانە مەرجی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەن بەرزترین موچە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.

بەگوێرەی گازیتا، هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی گرێبەستەکە تازەبکەنەوە سەرباری ئەوەی هێشتا چوار ساڵی ماوەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یۆڤی دەیەوێت گەرەنتی زیاتری هەبێت لە پاراستنی ئەو یاریزانە لە چاوی یانەکانی دیکە، بەرامبەر بەوەش هێرشبەرە تورکەکە پێی وایە شایستەی ئەوەیە ببێتە خاوەن بەرزترین موچە لە نێو سەرجەم یاریزانانی یانەکە.

سەرچاوەکە دەڵێت موچەی ئێستای ئەو یاریزانە 1.6 ملیۆن یۆرۆیە و داوای ئەوە دەکات بەرزبکرێتەوە بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ.  لە بەرامبەردا یۆڤی ئامادەیە 4-5 ملیۆن یۆرۆ بدات.

جگە لەوە، یڵدز داوای کردووە یانەکە پڕۆژەیەکی روونی هەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی راستەقینە و هەنگاوناو بەرەو بردنەوەی ناسناو.

ناوبراو لەم وەرزەدا خاوەنی شەش گۆڵ و شەش ئەسیستە لە 22 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button