Loading...
ئینگلتەرا

لیڤەرپوول داهاتووی محەمەد سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز...

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بڕیارە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی محەمەد سەڵاح بکات.

سەڵاح لە چەند هەفتەی رابردوودا بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیەوە. مانەوەی لەسەر کورسی یەدەگ و لێدوانەکانی بەرامبەر لیڤەرپوول و ئارنە سلۆت، جەنجاڵییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە هەرچەندە لە دوایین یارییاندا لە خولەکی 23 هاتە ناو یاریگا و توانی ئەسیستێک بکات و تۆزقاڵێک لە ناکۆکیان کەم بکاتەوە.

یارییەکەی بەرامبەر برایتن دوا یاری سەڵاح بوو لە ساڵی 2025 لەگەڵ لیڤەرپوول پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی میسرەوە بکات بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا. ئەم یارییە لەلایەن زۆر کەسەوە وەک دوایین سەماینئەستێرە میسڕییەکە لە ئانفیڵد سەیرکرا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری رۆیشتنی لە گواستنەوەی زستانەدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل، لە کاتێکدا کە سەڵاح ئێستا سەرنجی لەسەر هەڵبژاردەکەیەتی، ریچارد هیوز بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپوول، بڕیارە لەگەڵ رامی عەباس بریکاری سەڵاح کۆببێتەوە و سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکە قسەبکەن. ئەم کۆبوونەوە لەدوای ئەوەدێت کە ناوی هێرشبەرەکە بە یانەکانی سعودیەوە بەستراوەتەوە.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی پیشەگەری سعودیە لە سەرەتای ئەم مانگەدا پشتڕاستی کردەوە کە چەند یانەیەکی پلە باڵای وڵاتەکە ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول دەکەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەلێکساندەر ئیزاک بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک دادەبڕێت، پێشبینی دەکرێت سەڵاح تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ئانفیڵد بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button