Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی لوکا مۆدریچ ناکۆکی لەنێوان ئاڵۆنسۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز دروستبووە

ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدید بەبێ مۆدریچ چۆڵبووە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ داوای مانەوەی لوکا مۆدریچ، ئەفسانەی کڕواتی کردووەە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە.

رۆژنامەی ئێل موندۆ بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ پێیباشبووە لوکا مۆدریچ بۆ وەرزێکی دیکەش لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاست بکات، بە بۆچوونی ئاڵۆنسۆ مۆدریچ دەیتوانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە رێکبخاتەوە، بەڵام یانەکە دژی ئەو بۆچوونە بووە و پێیانباشبووە دەستبەرداری ببن.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید پلانی وابووە، بەر لە دەستپێکی وەرزی رابردوو دەستبەرداری مۆدریچ ببێت، بەڵام بەهۆی پێداگری کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەیان نوێکردووەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید بێ مۆدریچ زۆر چۆڵ دەردەکەوێت، یاریزانەکان زۆر بیری لوکا دەکەن و هەست دەکەن بەبێ ئەو بۆشاییەکی زۆر لە یانەکە دروستبووە. چونکە مۆدریچ سەرکردەی تیپەکە بوو.

مۆدریچ لە دوای یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد، ئێستا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی سەرکردایەتی میلان دەکات و یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانەکانی تیپەکە.

مۆدریچ لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشێوەی سەرەکی بەشداریی هەر 15 یارییەکەی کردووە، تەنیا لە دوو یارییش گۆڕانکاری پێکراوە، یارییەک لە خولەکی 71 و یارییەک لە خولەکی 84 یاریگای جێهێشتووە، لە 13 یارییەکەی دیکە بەتەواوی یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button