تاقیکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە ئێل کلاسیکۆ: تۆپی پێ تێکەڵ بە تەکنەلۆجیا دەکرێت
لالیگا گۆڕانکاری گەورە دەکات

یاریگا –
لالیگا لە کاتی یاری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە گەڕی دەیەمی لالیگا، پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی تاقیکردەوە.
لە میانی کۆتا یاری کلاسیکۆی ئەمساڵدا کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، لالیگا پڕۆژەیەکی نوێی زیادکراوی تاقیکردەوە کە پڕۆژەکە پێناسەی ئەوە دەکات کە هاندەران چۆن ئەزموونی تۆپی پێ دەکەن لە داهاتوودا و هەلومەرجی نوێ لە یاریگاکاندا دروست دەکات.
👓 LaLiga sorprende: mil fans ya vivieron el Clásico con realidad inmersiva https://t.co/5UqE4b2iYK
— MARCA (@marca) December 24, 2025
نزیکەی هەزار هاندەر لە دەرەوەی یاریگاکە چاویلکەی زیرەک(XR) کە تێکەڵەیەکە لە ئامێرەکانی (VRو MR) بە جۆر و مارکەی جیاواز تاقیکردەوە و سەیری ناوەڕۆکە تۆمارکراوەکانیان لە کاتی یارییەکەدا دەکرد و ئەزمونێکی راستەقینەیان پێبەخشرا وەک ئەوەی لەناو یاریگادا بن. بەگوێرەی راپۆرتی لالیگا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکە زۆر باش بووە. وەک لە لالیگا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند:
رێکخراوەکە بە سەرۆکایەتی خاڤیێر تێباس، “بەم زووانە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ ئامێرەکانی (XR) رادەگەیەنێت، لەگەڵ ناوەڕۆکی تایبەت داڕێژراوە دەخاتە بازاڕەوە”.
رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، لالیگا بەنیازە لە سەرەتای ساڵی 2026 ئەپەکە بخاتە بازاڕەوە و تەنانەت لە ماوەیەکی کورتدا یارییەکانیش بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەخش بکات. شایەنی باسە تەنیا لالیگا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پەرە بەو جۆرە پڕۆژانە بدات بۆ پەخشکردنی یارییەکان و یانەکان دەسەڵاتێکی لەو شێوەیەیان نییە.



