بەهەر نرخێک بێت؛ ئارسیناڵ هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بارتێساگی دەدات
هەڵوێستی میلان روونە..

یاریگا –
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ زۆر بە دەیڤد بارتێساگی، بەرگریکاری ئیتاڵی سەرسامە و بەهەر نرخێک بێت دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ زۆر ئارەزووی گواستنەوەی دەیڤد بارتێساگی، بەرگریکاری باڵی چەپی ئەیسی میلان دەکات و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی خستووەتە گەڕ.
بەرگریکارە 19 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای میلان پێگەیشتووە، لەم هاوینە بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی کراوە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
میلان بیر لە دەستبەرداربوون لە بارتێساگی ناکاتەوە و دەیەوێت پارێزگاری لێبکات، یاریزانەکە تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ میلان هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 18 ملیۆن یۆرۆیە.
بارتێساگی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 13 یاریی یانەکەی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵی دروستکردووە.



