ناتان ئاکێ بیر لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی دەکاتەوە
دەگەڕێتەوە یانەی پێشوویی

یاریگا –
ناتان ئاکێ، بەرگریکاری هۆڵەندی دەیەوێت لەم زستانە مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت.
ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بۆرنمس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ناتان ئاکێ واژۆ بکات، چونکە مارکۆس سێنێسی، بەرگریکاری ئەرجەنتینی بڕیاریداوە لە 2026 یانەکە جێبهێڵێت.
ئاکێ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەشداریی تەنیا حەوت یاریی مانچێستەر سیتی کردووە و تەنیا یەک یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی سیتیزنس بووە.
بەرگریکارە هۆڵەندییەکە نایەوێت لە مۆندیالی 2026 بێبەش ببێت، لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیال بەنیازە مان سیتی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.
ئاکێ لە هاوینی 2020 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرسنمەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە، پێشتر لە پرێمەرلیگ 121 یاریی بۆ بۆرنمس کردووە، 11 گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی دروستکردووە.
ئاکێ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 18 ملیۆن یۆریە، پێشبینی دەکرێت لەم زستانە جارێکی دیکە درێسی بۆرنمس بپۆشێتەوە.
هەر دەڕۆم؛ بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کێبڕکێی گواستنەوەی سێنێسی دەکەن



