Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

راشفۆرد ئامانجی داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد

لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ماركوس راشفۆرد، یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد كە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ بارسێلۆنا دەكات ئامانجی داهاتووی خۆی دەستنیشانكرد.

راشفۆرد لە هاوینی رابردوودا بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

هێرشبەرە ئینگلیزیەكە لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و جێگای خۆی لە پێكهاتەی هانزی فلیكدا كردووەتەوە.

رۆژ بە رۆژ چانسی مانەوەی راشفۆرد زیاتر دەبێت، هەمووان لە یانەكە دڵخۆشن بەو ئاستەی پێشكەشی دەكات هەروەها ئەو ركابەرییەی لە هێڵی هێرشبردندا درووستیدەكات.

بارسێلۆنا دەتوانێت بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ماركوس راشفۆرد بكاتە هەمیشەیی.‏

لە چاوپێكەوتنێكدا ماركۆس راشفۆرد ئامانجی داهاتووی خۆی دیاریكرد و گوتی؛

بێگومان، ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە كە لە بارسێلۆنا بمێنمەوە.

ئەوە ئامانجی كۆتایی منە، بەڵام ئەوە هۆكارێک نییە كە بە تووندی راهێنان دەكەم و باشترینی خۆم پێشكەش دەكەم بۆ ئەوەی بیبەینەوە، بارسێلۆناش یانەیەكی گەورە و نایابە، بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان درووستكراوە.

زۆر بە باشی لە یانەكە و شارەكەدا جێگیر دەبم، هەر لەو ساتەوەی گەیشتمە ئێرە هەستمكرد هەمووان بە شێوەیركی نایاب پێشوازییان لێكردم.

بۆ من ئەو هۆكارەی لێرەم ئەوەیە یارمەتی یانەكە بدەم بۆ بردنەوەی نازناوەكان.

لێرە فشار هەیە، بەڵام فشاری نەرێنێ نییە، ئەو جۆرە فشارەیە كە تۆ وەكو یاریزانێكی تۆپی پێ ئارەزووی دەكەیت. ناتوانم لە شوێنێكدا بم كە ئامانجی گەورەم بۆ دانەنرێت.

لە شوێنێك و ژینگەیەكی تەواودام بۆ بەردەوام بوون لە گەشتەكەم وەكو یاریزانێكی تۆپی پێ، هەموو رۆژێک هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی باشترینی خۆم پێشكەش بكەم و بردنەوە بەدەستبهێنین.

دەبینین بزانین لە هاوینی داهاتوودا چی روودەدات.

راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا 24 یاریی كردووە و توانیویەتی 7 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button