Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیرۆكەكە چییە؛ سێمێنیۆ كام یانە هەڵدەبژێرێت؟

لە نێوان زلهێزەكانی ئینگلتەرا پڕۆژەی كام یانە پەسند دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری گانای یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی بازاڕی مێركاتۆی زستانەی یانەكانی گەرم كردووە و یانە زلهێزەكانی ئینگلتەرا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

سێمینیۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی برێنتفۆرد بە بەهای 10.25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2030 بەسەردەچێت.

هەریەک لە یانەكانی لیڤەرپوول، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرەكەی بۆرنمس دەكەن.

لە سەرەتای مانگی داهاتوو بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سێمینیۆ دەبێتە 65 ملیۆن پاوەند.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، چێڵسی گفتوگۆی سەرەتایی دەربارەی گواستنەوەی سێمێنیۆ كردووە، بەڵام بڕیاریداوە لە مێركاتۆی زستانەدا هەوڵی گواستنەوەی نەدات، چونكە یانەكە دەرفەتێكی گونجاوی نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی لە مانگی یەكدا لە پلانەكانیدا یاریزانەكە جێگیر بكات.

جیا لەوە، یاریزانەكە هیچ گرنگییەكی بە ئۆفەرەكەی چێڵسی نەداوە و دەیەوێت لە داهاتوودا درێسی مانچێستەر سیتی بپۆشێت، تاوەكو كردنەوەی بازاڕی زستانە هیچ شتێكی فەرمی نیە.

مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكەیدا، بەڵام گواستنەوەی یاریزانەكە لە مێركاتۆی زستانەدا بە قورس دەزانێت، و یانەكە دەیەوێت لە پێگەكانی دیكەی یاریگادا ریزەكانی یانەكەی پتەوتر بكات و لە پێشینەی كارەكانی دایناوە.

سێمینیۆ لەم وەرزەدا بەشداری 17 یاریی كردووە و توانیویەتی 8 گۆڵ بكات و 3 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ بۆرنمس 106 یاریی كردووە و توانیویەتی 30 گۆڵ بكات و13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button