ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: یانەکانی پرێمەرلیگ راهێنانە بە کۆمەڵەکەنیان دەست پێدەکەنەوە

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵتەڕا رایگەیاندووە وەکو قۆناخی دووەم یانەکانی وڵاتەکەیان دەتوانن راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بڵاویکردەوە بە کۆی دەنگی یانەکان بریاردرا لەمەودوا یانەکانی وڵاتەکەیان دەتوانن راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان ئەنجام بدەن، واتە بە شێوەیەکی ئاسایی یاریزانان دەتوانن بەریەکەوتنیان لەگەڵ یەکتری هەبێت.

چەند هەفتەیەک یانەکانی پرێمەرلیگ دەستیان بە راهێنانەکانیان کردووە و بریاریشە مانگی داهاتوو یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button