Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆڕشی گواستنەوەکانی میلان؛ گرێبەستێکی دیکە نزیکە لە راگەیاندنی فەرمی

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان لە ئێستاوە بازاڕی زستانەی گەرم کردووە و نزیکە لە یەکلاکردنەوەی دووەمین گرێبەست پێش مێرکاتۆ.

دوێنێ رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا ئاشکرایکرد میلان لەگەڵ وێستهام گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی نیکلاس فلوکروگی هێرشبەری ئەڵمانی.

تەواو؛ ئەیسی میلان هێرشبەرێکی گواستەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیارییش کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی رۆسۆنێری لەگەڵ ئاندری کۆستیچ لە یانەی پارتیزان بێلگراد رێککەوتنی کەسیی ئەنجام داوە.

لە بەشێکی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە تێچووی یاریزانە سڕبیەکە تەنها 5 ملیۆن یۆرۆیە و گۆڕانکارییەکانیشی تێدایە. لەو بارەیەشەوە گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەباشیی بەڕێەوەچووە بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەکە.

کۆستیچ تەمەنی 18 ساڵە و لە هێڵی هێرشبەریی یاریی دەکات. بەوەش بژاردەکانی بەردەم  ماسیمیلیانۆ ئالێگری زیاتر دەبێت بۆ هێڵی پێشەوە.

Back to top button