
یاریگا –
گرانیت شاکا باس لە سیفاتی تایبەتی چابی ئاڵۆنسۆ دەکات و وەک “راهێنەرێکی راستەقینە” ناوی دەهێنێت.
شاکا یەکێک بوو لە هەرە رەگەزە سەرەکییەکانی تیمە تۆقێنەرەکەی بایەر لیڤەرکۆزنی سەردەمی ئاڵۆنسۆ کە توانیان سیانە نازناوی ئەڵمانی تێیدا بەبێ هیچ دۆڕانێک بوندێسلیگا ببەنەوە و گەیشتنە کۆتایی یۆرۆپالیگیش.
ئێستا کە راهێنەرە ئیسپانییەکە لەژێر فشارێکی زۆری میدیاییدا بەهۆی ئەنجامە نابەدڵەکان لەگەڵ ریال مەدرید کە هاوینی ئەم ساڵ ئەو ئەرکەی لە یانە شاهانەکە وەرگرت، شاکای سویسری و یاریزانی ئێستای سەندەرلاند وەسفێکی نایابی راهێنەرەکەی پێشووی کرد و وتی
کاتێ ئاڵۆنسۆ دەهاتە ژووری جلگۆڕین و دەستی بە قسەکردن دەکرد، هەرهەموومان بێدەنگ دەبووین و 100% هۆشمان دەخستە لای ئەوەی دەیوت.
لە درێژەی وەسفەکانیدا گرانیت وتی
بۆیە بەو شێوەیە گوێمان دەگرت چونکە دەمانزانی ئەوەی دەیگوت راستە. ئەو هەرگیز قسەی خەڵکیتری دووبارە نەدەکردەوە. ئاڵۆنسۆ راهێنەرێکی ساختە نەبوو، بەڵکوو تەواو راستەقینە بوو.
🚨 Granit Xhaka: “When Coach Xabi Alonso entered the dressing room and starts talking, everyone immediately shut up and were 100% focused on what he was saying.
Because we listened to him, we knew that everything he was saying was true. He didn’t just stick to repeating other… pic.twitter.com/twnjPOXmPC
— Madrid Zone (@theMadridZone) December 23, 2025
بەپێچەوانەی دۆخی راهێنەرەکەی، شاکا ئێستا لەگەڵ سەندەرلاند لە باشترین کاتەکانی خۆیاندان لە پرێمەرلیگ و پلەی حەفتەمی ریزبەندییەکەن. هاوکات بەشێک لە شەقامی وەرزشیی ئینگلیزی و ئەفسانەکانی خولی ئەو وڵاتە پێیان وایە ناوەڕاستکارەکە سویسریەکە باشترین گرێبەستی هاوینی یانە ئینگلیزیەکانە.



