Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

کارەسات لە خولی عێراق؛ کورتترین یاری مێژوو لە نێوان قاسم و کارەبا تۆمار کرا

بۆچی یانەی قاسم یارییەکەی پەکخست؟

Yariga App

یاریگا –

لە رووداوێکی دەگمەن و بێپێشینەدا، قەیرانی دارایی یانەکان گەیشتە لوتکە و یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراقی پەکخست.

لە ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ یاری نێوان هەردوو یانەی کارەبا و قاسم بووە باسی گەرمی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام نەک لەبەر ئاستی هونەری، بەڵکو لەبەر ئەو دیمەنە کە لەناو یاریگادا بینرا.

چی روویدا؟

یاریزانانی یانەی قاسم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وەرنەگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ، بڕیاریاندا بایکۆتی یارییەکە بکەن. تەنیا 8 یاریزانی یانەکە ئامادە بوون بچنە ناو یاریگا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزای کشانەوەی یەکجاری نەبنەوە.

هەڵوەشانەوەی یارییەکە:

تەنیا 10خولەک دوای دەسپێکردنی یارییەکە، ناوبژیوان ناچار بوو یارییەکە رابگرێت و هەڵوەشاندنەوەی رابگەیەنێت، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەی یاریزانانی یانەی قاسم کەمتر بوو لەو رێژە یاساییەی کە فیفا دیاریکردووە کە نابێت لە حه‌فت یاریزان کەمتر بێت، دوای ئەوەی یەکێک لە یاریزانەکان دوچاری پێکان هات و یاریگای جێهێشت، یارییەکە ته‌واو نه‌كرا

پەیامی یاریزانان:

ئەم هەنگاوەی یانەی قاسم پەیامێکی توند بوو بۆ کارگێڕی یانەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە یاریزانان چیتر ناتوانن لەژێر فشاری دارایی و بێ مووچەیی بەردەوام بن. چاوەڕوان دەکرێت یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی ئەم یارییە و سزاکانی سەر یانەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button