
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا نیازێکی خێرخوازانەی بەرامبەر بە ئاندرس کریستێنسی بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەی هەیە.
پێکانەکەی ئاندرێس کریستێنسن کاریگەری لەسەر ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا هەبووە، بەو پێیەی یاریزانە دانیمارکییەکە بەهۆی پابەندبوونی بەرزەوە یەکێکە لە یاریزانە پیشەگەرە بەناوبانگەکانی تیپەکە. کریستینسن لە بارسا بەختێکی ئەوتۆی نەبووە، چونکە سەرەڕای ئاستە باشەکەی لە پێش وەرز، پێکان بەردەوام بەرۆکی گرتووە و وایکردووە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی کادینا سێر، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا لەو کاتەوەی پێکانی بەرگریکارەکە پشتڕاستکراوەتەوە، پەیوەندی بە کریستینسن کردووە و بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک دەکاتەوە.
🇩🇰✅ A Laporta li agradaria renovar a Christensen després de la lesió
Els detalls al #QTJ! 👇#FCBlive https://t.co/b3GIlNiPcA
— Què T’hi Jugues (@QueThiJugues) December 22, 2025
کریستێنسن لە ساڵی 2022 وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسا کرد. یاریزانە دانیمارکییەکە دوو ساڵ پێشتر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە بارسا و هەمیشە ویستبووی ئەزموونی یاریکردن بۆ بلاوگرانای هەبێت، بۆیە گرێبەستێکی چوار ساڵەی واژۆکرد.
کریستێنسن بەئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی پێکانەوە لە تەواوی ئەم وەرزە بێبەش دەبیت و گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، بارسا دەزانێت کە دۆخێکی ئاڵۆزی دەبێت، بەڵام بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەلایان لاپۆرتاوە هەیە و سەرۆکی یانەکە لە ماوەیەکی کورتدا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەچارەنووسی بەرگریکارەکەی دەدات.



