Loading...
ئینگلتەرا

پلانەکانی مانچێستەریونایتد بۆ هاوینی داهاتوو چییە؟

گۆڕانکاری گەورە لە هێڵی ناوەراست

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ وەبەرهێنان لە دوانەیەکی نوێی هێڵی ناوەڕاست لە هاوینی داهاتوودا دەکات.

بە لەبەرچاوگرتنی نادڵنیایی بژاردەکانی هێڵی ناوەڕاستی ئێستای یونایتد، یانەکە بەردەوام بە ناوی نوێیەوە دەبەسترێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەر، یونایتد چاودێری چەند یاریزانێکی ناوەراستی پرێمەرلیگ دەکات لەوانە ئیلییۆت ئەندەرسۆن و ئادەم وارتن و کارلۆس بەیڵ و ئەلێکس سکۆت ئەمە لەکاتێکدایە داهاتووی برۆنۆ فێرناندێس و کاسیمیرۆ و کۆبی مینۆ نادیارە. برۆنۆ فێرناندس لەم دواییانەدا لە چاوپێکەوتنێکدا گومانی لەسەر داهاتووی خۆی زیادکرد، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە یانەکە لە هاویندا هەوڵی فرۆشتنی داوە و ئاشکرای کرد کە حەز دەکات لە پۆرتوگال یان ئیتاڵیا یاری بکات.

لەدوای ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە، نادڵنیایی لەسەر داهاتووی مینۆ و کاسیمیرۆ و مانوێل ئوگارتی هەیە. گواستنەوەی مینۆ بە خواستن لە مانگی ئابدا رێگری لێکرا و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناجێگیری لە ئۆڵدترافۆرد، بیر لە گواستنەوەی دووبارە دەکاتەوە. کاسیمیرۆ لە مانگی شوباتدا دەبێتە 34 ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت و پێدەچێت گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە.

ئۆگارتی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی 50 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یونایتدەوە کرد، لەم وەرزەدا تەنیا چوار یاری لە پێکهاتەی سەرەکی بووە و لە سەرجەم ئەم یارییانە تووشی شکست بوون.

فێرناندێس و کاسیمیرۆ لەنێو ئەو یاریزانانەی یانەکەدا ماونەتەوە کە زۆرترین مووچەیان پێدەدرێت و ئەگەری رۆیشتنی هەمیشەیی مارکوس راشفۆرد و جەیدن سانچۆش دەتوانێت پارەی زیاتر بۆ خەزێنەی یانەکە زیاد بکات کە دەکرێت شەیتانە سوورەکان بە یاریزانی نوێوە پێکهاتەکەیان تۆکمەتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button