Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گورزێكی كوشندە؛ ماوەی دووركەوتنەوەی برۆنۆ فێرناندێس دیارییكرا

چەند یاریی بێبەش دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گورزێكی كوشندەی بە لەدەستدانی كاپتنی یانەكەی بەركەوت.

لە یاریی رابردووی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا برۆنۆ فێرناندێس تووشی پێكان بوو، بەهۆیەوە لە سەرەتای گێمی دووەم یاریگای بەجێهێشت و لیساندرۆ مارتینێز جێگای گرتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سەن، برۆنۆ فێرناندێس بەهۆی پێكانەكەیەوە بەشداری شەش یاریی داهاتووی مانچێستەر یونایتد ناكات.

لە یاریی بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد، وۆڵڤز، لیدز یونایتد، بێرنلی، برایتن و مانچێستەر سیتی بێبەش دەبێت.

برۆنۆ فێرناندێس لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد 18 یاریی كردووە و پێنج گۆڵییكردووە و حەفت گۆڵییشی درووستكردووە.

شەیتانە سوورەكان لەم وەرزەدا بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لر ریزبەندی حەفتەمی پرێمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button