
یاریگا –
ئینتەر مەیامی، دوای بوونی بە پاڵەوانی خولی ئەمریکا، چیمەنی یاریگاکەیان دەفرۆشێت.
پاڵەوانی ئێستای خولی ئەمریکا ‘MLS’ کە لەدوای پەیوەندی کردنی لیۆنێل مێسی بە یانەکە بە جیهاندا ناسێنرا، لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا رایگەیاند کە پارچەی چیمەنی یاریگاکەیان، وەک یادگاری دەفرۆشرێن. نرخی هەرپارچە چیمەنێک لە نێوان 50 بۆ 725 دۆلاردایە، ئەمەش بەگوێرەی قەبارەی پارچەکانە.
ئەمە هەمان ئەو یاریگایەیە کە ئینتەر میامی جامی MLS ی تێدا بەرزکردەوە و بە ئەنجامی 3-1 لە ڤانکۆڤەر وایت کاپس بردەوە و یەکێک بوو لە گرنگترین شەوەکانی مێژووی یانەکە. لە وەرزی داهاتووەوە ئینتەر مەیامی یارییەکانی خۆی لە یاریگای نوێی مەیامی فریدۆم پارک دەکات.
Inter Miami are selling original grass from their stadium! Anyone fancy a piece of playing turf that Messi stepped on? 😎 pic.twitter.com/XZ161y424D
— 365Scores (@365Scores) December 23, 2025
ئینتەر میەامی لە ساڵی 2018 دامەزراوە و لە ساڵی 2020 گەیشتە خولی MLS، جگە لە بردنەوەی خولەکە، یانەکە قەڵخانی هاندەرانی 2024 و جامی خولی 2023ی بەدەستهێناوە. یانەکە کە بەشێکی لەلایەرن دەیڤید بێکهامەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، ئێستا لە یاریگا کۆنەکەیەوە دەچێتە یاریگایەکی نوێ و مۆدێرن و لەگەڵ بەجێهێشتنی یاریگاکەیان لەمڕۆوە چیمەنی یاریگاکەیان دەفرۆشنەوە.



