Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ بایرن میونشن گرێبەستی دایۆت ئۆپامیكانۆ نوێدەكاتەوە؟

ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان چاودێری دەكەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڕیاری كۆتایی دەربارەی داهاتووی دایۆت ئۆپامیكانۆ دەدات.

ئۆپامیكانۆ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لایپزیگەوە بە بەهای 42.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا لە تۆڕی فووت مێركاتۆ، بایرن میونشن و دایۆت گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێدەكاتەوە.

هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و تەنیا خاڵێک لەسەر بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ماوە.

ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان بە وردی چاودێری بارودۆخی یاریزانەكە دەكەن.

ئوپامیكانۆ لەگەڵ بایرن میونشن 173 یارییكردووە و توانیویەتی 6گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button