Loading...
ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نرخێكی كەم؛ هیلال بەهای روبن نێڤێس دەستنیشاندەكات

دەگەڕێتەوە ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی بەهای روبن نێڤێسی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی دەستنیشانكرد.

نێڤێس لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی وۆڵڤزەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوق بەسەردەچێت.

هیلال لە هێشتنەوەی ناوەڕاستكارە پۆرتوگالییەكەی بێهیوا بووە، یاریزانەكە رەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا و پێش یارییەكانی جامی جیهانی لە خولێكی ئەوروپا یاریی بكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس بێن جەیكبس، مانچێستەر یونایتد لە ناو خۆیاندا گفتوگۆی گواستنەوەی روبن نێڤێس دەكەن و دەیانەوێت بە گواستنەوەی هێڵی ناوەندی یانەكەیان پتەوتر بكەن.

هیلال ئامادەیە بە 15 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری روبن نێڤێس ببێت.

نێڤێس لەگەڵ هیلال 107 یارییكردووە و توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و 25 گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button