
یاریگا –
مارتن ئانسێلمی راهێنەری ئەرجەنتینی تەمەن 40 ساڵە، بە راهێنەری نوێی بۆتافوگۆ دەستنیشانکرا.
ئانسێلمی، راهێنەری ئەرجەنتینی تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوەی داڤیدێ ئانچێلۆتی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی راهێنەری بۆتافۆگۆ دا، وەکوو راهێنەری نوێی یانە بەڕازیلییەکە دەستنیشانکرا.
ئانسێلمی، راهێنەری پێشووی پۆرتۆ، لە ساڵی 2026 رووبەڕووی ئاستەنگێکی قورس دەبێتەوە، سەرەتا لە پاڵاوتنەکانی جامی لیبرتادۆرێس و دواتر ئەرکی رکابەریکردن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، سەرەڕای ئاستەنگەکانی یانەکە لەبەردەم بەهێزکردنی ریزبەندی یاریزانەکانی.
BIENVENIDO, ANSELMI! 🇦🇷🔥
Martín Anselmi é o novo treinador do Botafogo. Argentino assinou contrato com o Glorioso por dois anos. Seja bem-vindo, professor! ✍🏾🔥 #VamosBOTAFOGO pic.twitter.com/2pKKf1QaTt
— Botafogo F.R. (@Botafogo) December 22, 2025
ئانسێلمی لە جامی جیهانی یانەکاندا راهێنەرایەتی پۆرتۆی کرد بەڵام ئەنجامەکانی بەدڵی هاندەران و ئیدارەی یانەکە نەبوو، ئێستا لە ئەرکە نوێیەکەیدا وەک راهێنەری بۆتافوگۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدایە.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بە ئاستە بەرزەکانی لە یارییەکانی ئیندیپێندێنتی دێل ڤالی سەرنجی زۆریک لە یانەکانی راکێشا، کە بووە هۆی بەدەستهێنانی نازناوی سودامێریکانا و ریکۆپا سودامریکنا. هەروەها ئاستی یارییەکردنی کروز ئازولی بەرزکردەوە و گەیاندنیە لێواری بردنەوەی جامەکە. بەڵام یەکەم ئەزموونی ئەوروپی لە پۆرتۆ بەو شێوەیە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا.
داڤیدێ، دوای دانوستانە بێ ئەنجامەکان گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە و یانەکە دەستبەجێ جێگرەوەیەکی بە ئەزموونی بۆدۆزیەوە.



