دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی لالیگای دەوێت و سێمێنیۆ بڕیاری كۆتایی دەدات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارێک دەدات، سێ یانەی پرێمەرلیگ سێمێنۆیان دەوێت و ئاستۆن ڤیلا هێرشبەرێک بە ئامانج دەكات.
مانچێستەر یونایتد لیستێكی حەفت یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی دیارییكردووە بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ یەكێكیاندا بكات، كۆنۆر گالاگێر یەكێكیە لە بژاردەكان – تۆک سپۆرت.
تۆتنهام لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ كشایەوە و یانەكانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – سكای سپۆرتس.
لەو چەند رۆژەدا ئانتوان سێمێنیۆ بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات – دەیلی مەیڵ.
هەریەک لە یانەكانی ئاستۆن ڤیلا و كریستاڵ پاڵاس ئارەزووی گواستنەوەی برێنان جۆنسن، هێرشبەری تۆتنهام دەكەن – تیم تۆک.
چێڵسی ئامادەیە لە مێركاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ئاكسێل دیساسی بۆ ریزەكانی یانەی میلان ببێت – فووتبۆڵ ئیتاڵیا.
ئێنتراخت فرانكفۆرت دەیەوێت ویلیام ئۆسولا بە خواستن لە ریزەكانی نیوكاسڵەوە بگوازێتەوە – فلۆریان پلێتنبێرگ.
مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی روبن نێڤێس ناوەڕاستكاری هیلال دەستپێكردووە – كۆت ئۆفساید.

