
یاریگا –
یانەی لیڤەرپوول بەفەرمی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئالێکساندەر ئیزاک راگەیاند، ئەوەش دوای ئەو پێکانەی لە یارییەکەی تۆتنهام تووشی هات لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی رێدز.
لیڤەرپوول لە پێگەی خۆیان بڵاویانکردووەتە ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەریی بۆ ئەستێرە سویدیەکەیان ئەنجامدراوە لە پاژنەی پێیدا کە تووشی شکاویی بووە.
لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئیزاک بۆ چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.
🚨 Liverpool confirm Alexander Isak is set to be out for several months after he underwent surgery today.
Isak suffered a fracture and underwent surgery on Monday on an ankle injury that included a fibula fracture. pic.twitter.com/Y7lNli0N06
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 22, 2025
ئالێکساندەر لە مێرکاتۆی هاوینە بە بڕی 125 ملیۆن پاوەند لە نیوکاسڵەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد وەک سێیەم گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی یاریزانان. بەڵام ناوبراو بەهۆی پێکانی لەدوای یەک نەیتوانیوە ئاستەکەی نیوکاسڵ پیشان بداتەوە. لە 10 بەشداریی پرێمەرلیگ خاوەنی 2 گۆڵ و ئەسێستێکە. لە چامپیۆنزلیگیش 5 یاریی کردووە و هیچ بەشدارییەکی نییە لە تۆمارکردنی گۆڵدا.



