Loading...
سعوودیەگرنگترین

فیفا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی نەسڕ دەدات

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی جیهان هەواڵە گەورەکەی بە هاندەرانی نەسڕ راگەیاند و سزایەکی قورسی لەسەر لابردن.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە عەرەبیەکان ئەوەیان ئاشکراکرد کە فیفا یانەی نەسڕی لە چالاکی گواستنەوە سڕ کردووە، ئەوەش بەهۆی نەدانی بەشێک لە قیستی ئەو پارەیەی کە بڕەکەی 9 ملیۆن یۆرۆ بوو چەند ساڵی رابردوو لە گواستنەوەی ئێمریک لاپۆرت لە مانچێستەر سیتی لەسەر یانە سعوودیەکە مابووەوە.

بەهۆی سەرپێچی یاساکان؛ فیفا نەسری سعوودی سڕدەکات

لە نوێترین پێشهاتدا، فیفا سزاکەی سەر نەسڕی لابردووە، ئەوەش دوای دڵنیابوونەوەی یەکێتیەکە لە هاوتەریب بوونی یانە سعوودیەکە بە یاساکان، بڕیاری داوە لە لیستی سڕکراوەکاندا دەریبهێنێت. بەوەش یانەکەی خۆرخێ خیسوسی راهێنەری پۆرتوگالی دەستکراوە دەبێت لە مێرکاتۆی زستانەدا یاریزان بگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی پێگەی کووورەی عەرەبی، خیسۆس پلانی ئەوەیە بۆ گواستنەوەکانی زستانە سێ گرێبەست ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button