تەواو؛ چارەنووسی ئێندریک ئاشکراکرا

یاریگا –
چارەنووسی ئێندریک فیلیپی یەکلایی بووە و لاوە بەڕازیلیەکە ریال مەدرید جێدەهێڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێندریک لەم زستانە پەیوەندی بە لیۆنی فەڕەنسی دەکات.
رۆمانۆ زانیویەتی کە گواستنەوەی هێرشبەرە 19 ساڵیەکە بەخواستنە و تا مانگی یۆنیۆی 2026 لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە بەردەوام دەبێت پاشان دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید. واتا خواستنەکە هیچ بژاردەیەکی کڕینی هەمیشەیی تێدا نییە.
هەر لە درێژەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسەدا ئەوە هاتووە کە لیۆن 50%ی مووچەی ئێندریک دابین دەکات بۆ ئەو شەش مانگەی لەگەڵیاندا دەبێت.
🚨🔴🔵 BREAKING: Endrick to Olympique Lyon, here we go! Deal in place after exclusive story revealed two months ago.
Endrick joins OL on loan from Real Madrid, no buy option clause and 50% of salary covered.
The Brazilian will be back to Real in June. pic.twitter.com/Cm34ZO2alt
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 22, 2025
ئێندریک دەرچوونی لە قەڵای سپی لە ئێستادا بە چارەسەر دەزانێت بۆ پیشاندانی ئاستی خۆی لەگەڵ یانەیەکی دیکە بەهیوای بەدەستهێنانی متمانەی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ مۆندیالی 2026 کە ئێستا ئەو یاریزانە بەهۆی پەراوێزخستنی لەلایەن چابی ئاڵۆنسۆ بەتەواوەتی رۆشنایی مێدیاکانی لەسەر لاچووە.



