Loading...
عێراقکوردستان

وەلی کەریم: تیپەکەمان لە رووی دەروونیەوە پاڵە پەستۆی زۆری لەسەرە

نەورۆز میوانداری ئەمانەی بەغدا دەکات

Yariga App

یاریگا –

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز دوایین ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا باس دەکات و دەشڵێت تیپەکەمان لە رووی دەروونیەوە پاڵە پەستۆی زۆری لەسەرە.

دوو شەممە ( 22ـی دیسێمبەری 2025 ) لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 6:30ـی شەو نەورۆز لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەمانەی بەغدا دەبێتەوە، تەواوی یاریزانەکانی نەورۆز بۆ یارییەکە ئامادەن تەنها راستگۆ فەریق نەبێت بە هۆی پێکانی درێژخایەن دوور کەوتۆتەوە.

دەربارەی ئامادەکاری تیپەکە بۆ یارییەکە، وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز رایگەیاند:

هێشتا تیپەکەمان کەموکوڕی هەیە، هەوڵماندا سوود لە وەستانی خولی ئەستێرەکان وەربگرین، بەڵام بەهۆی کەش و هەوای ساردی سلێمانی هیچ یانەیەک ئامادە نەبوو بێتە سلێمانی و یاریی دۆستانە بکەین، تیپەکەمان تەنها بە مەشق ئامادەکردووە، چاوەڕێین هاندەر پشتگیری زیاترمان بکات بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەرکەوتن.

نەورۆز کێشەی دارایی نەماوە و تاڕڕادەیەکی زۆر چارەسەر بووە، لە سەر پێدانی مووچە و هێنانی یاریزانی نوێ بۆ ریزی یانەکە، وەلی کەریم گووتی:

بە رێژەیەکی زۆر گرفتی داراییمان چارەسەر بووە، ئەمەش بە هەوڵی کارگێڕی یانەکە بوو، هەر بەم هۆیەوەش توانیومانە سێ یاریزانی نوێ بهێنینە ریزەکانمان، پێش داخستنی گواستنەوەی زستانە پێویستمان بە یاریزانی دیکە دەبێت.

سوور پۆشەکانی سلێمانی لە حەفت یارییدا خاوەن سێ خاڵن و لە ریزبەندی 18ـی خولەکە دێن، ئەمانەی بەغداش نۆ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button