
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێکی گەورەی بە لەدەستدانی ئەستێرەیەکی گەورەی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ڤیاڕیال بەرکەوت.
شەوی رابردوو ڤیاڕیال لە یاریگای لاسێرامیکای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای کرد و یارییەکەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتاییهات.
لە خولەکی 79 ژووڵ کۆندێ بەهۆی پێکان یارییگای جێهێشت و مارک کاسادۆ جێگای گرتەوە.
ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی بەهۆی پێکان لە قاچی راستی یاریگای جێهێشت، ئەمەش پێش یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا دوودڵی لەناو بارسێلۆنادا درووستکردووە.
🚨 El defensa francés se retiró lesionado en los isquios de su pierna derecha. Las primeras exploraciones hablan de tres a cuatro semanas de baja.
👉 https://t.co/Zx8yxylrfR pic.twitter.com/Hgjy4lvA9o
— Diario AS (@diarioas) December 21, 2025
بە گوێرەی زانییارییەکانی رۆژنامەی ئاس، یاریزانەکە چاوەڕێی پشکنیینە پزیشکییەکانی کۆتایی دەکات و چاوەڕوان دەکرێت پێکانەکەی قورس بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن بەرگرییکارە فەڕەنسییەکە سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمەش بەو مانایە دێت یارییزانەکە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە ژووڵ کۆندێ پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشاندەکرێت.
ئەگەر ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارییبکرێت، هانزی فلیک بەهۆی نەبوونی شوێنگرەوە لە بەرگری باڵی راستدا ئەوا یاریی بە یاریزانە جۆکەرەکەی ئێریک گارسیا یان مارک کاسادۆ دەکات.




