دوایین پەرەسەندن؛ وردەکاری گرێبەستەکەی فولکروگ لەگەڵ میلان ئاشکرا دەکرێت
میلان یەکەم گرێبەستی زستانەی یەکلاییکردەوە

یاریگا –
ئەیسی میلان یەک هەنگاو لە گواستنەوەی نیکڵاس فولکروگ، هێشبەری ئەڵمانی دوورە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی ئەیسی میلان لەگەڵ وێستهام بۆ گواستنەوەی نیکڵاس فولکروگ زۆر پێشکەوتوون و یەک هەنگاو لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکن.
رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، میلان ئۆفەرێکی فەرمی بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ پێشکەشی وێستهام کردووە، یانە ئیتاڵییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز تەواوی مووچەی یاریزانەکە دەدات و بڕێک پارەش وەک تێچووی گواستنەوەی خەرج دەکات.
🚨🔴⚫️ An agreement between AC Milan and West Ham are close regarding Niclas #Füllkrug. Negotiations are at an advanced stage.#WHUFC have now received a written offer: a six-month loan deal with a purchase option. Milan would cover Füllkrug’s full salary until the end of the… pic.twitter.com/e4PF2gZtK4
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) December 21, 2025
فلۆریان ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەمزووانە هەردوو یانە دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی و فولکروگ بۆ کردنی پشکنینی پزیشکی ئامادەیە.
فولکروگ یاریی بۆ یانەکانی ڤێردێر برێمن، گرویتەر فورت، نورنبێرف، هانۆڤەر و بۆڕووسیا دۆرتموند و وێستهام یونایتد کردووە.
هاوینی 2024 بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتموندەوە پەیوەندی بە هامەرز کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 8 ملیۆن یۆرۆیە.
بە درێسی وێستهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 29 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.



