Loading...
ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

راپرسی مارکا؛ هاندەران کێشەی سەرەکی ئەم وەرزەی یانەکەیان دەستنیشاندەکەن

کێ بە بەرپرسیاری سەرەکی دەزانن؟

Yariga App

یاریگا

بردنەوەکەی بەرامبەر سێڤییا بەس نەبوو بۆ ئەوەی هاندەرانی بێرنابیۆ توڕەییەکانیان لە یانەکەیان کەم ببێتەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو ریال مەدرید کۆتا یاریی خۆی لە ساڵی 2025 بەرامبەر سێڤییا کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەمی خولی ئیسپانیا.

لەو یارییەدا هاندەرانی بێرنابیۆ فیکەی ناڕەزاییان بۆ ئاستی یانەکەیان و بەشێک لە یاریزانەکانیان لێدەدا.

رۆژنامەی مارکا لە راپرسییەکی بەرفراواندا کە زیاتر لە 100 هەزار هاندەر دەنگیانداوە، راپرسییەکی دەربارەی کێشەکانی ئێستای ریال مەدرید کردووە و ئەنجامەکەی هەمووانی شۆک کردووە.

پرسیار لە هاندەران کراوە کە گەورەترین کێشەی بەردەم ریال مەدرید چییە؟ لە وەڵامی راپرسییەکەدا بە رێژەی %61 یارییزانەکانیان بە بەرپرسیار داناوە، %23 هاندەران ئیدارەی یانەکەیان بە خەتابار داناوە و تەنیا %16 هۆکاری خراپی ئاستی یانەکەیان بۆ چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر دەگەڕێننەوە.

ئەنجامی راپرسییەکە ئەوە دەردەخات کە هاندەرانی یانە شاهانەکە چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر بە هۆکاری خراپی ئاستی یانەکەیان دانانێن، کەمتریین بەرپرسیارییەتی لە ئاستۆی دادەنێن.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راپرسییەکەدا پرسیار دەربارەی داهاتوویی ئاڵۆنسۆ کراوە و بە رێژەیی %76 پشتگیریی لە مانەوەی دەکەن، %14 داوایی دورخستنەوەی دەستبەجێی دەکەن و %10 داوایی مانەوەی دەکەن تاوەکوو دوایی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا.

ئەمە پەیامێکی روونی هاندەرانە کە کێشەی ئێستای ریال مەدرید لە گۆڕینی راهێنەر قوڵترە.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button