دەنگۆكانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول شوێنگرەوەی ئیزاک دەگوازێتەوە و میلان یەکەم گرێبەستی زستانە یەکلاییدەکاتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بەهۆی ئەوەی ئالێکساندەر ئیزاک تووشی پێکانێکی سەخت بووە و چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە، رەنگە لیڤەرپوول لەم زستانە ئەنتوان سێمێنیۆ، ئەستێرەی بۆرنمس بگوازێتەوە – تێلێگراف
گفتوگۆکانی ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی نیکڵاس فولکوگ لەگەڵ وێستهام زۆر پێشکەوتوون – سکای سپۆرتس
وێستهام دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ یۆرگن ستراند لارسن، هێرشبەری وۆڵڤز واژۆ بکات – ئاتلێتیک
بەهۆی ناڕوونی داهاتووی ئێمیلیانۆ مارتینێز، ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت لەم زستانە گرێبەست لەگەڵ مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا واژۆ بکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
ئاستۆن ڤێلا چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی دەیڤد مۆلەر، بەرگریکاری وۆڵڤز – فووتبۆڵ ئینسایدەر
چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆنستانتینۆس کارێتساس، ناوەڕاستکاری یۆنانی یانەی گێنک چڕکردووەتەوە – تیم تۆک
ئەلێکس دیساسی لەم زستانە چێڵسی جێدەهێڵێت و چەند یانەیەک بۆ گواستنەوەی لەسەرهێڵن – فابریزۆ رۆمانۆ



