Loading...
ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

ئەو ریکۆردەی ئاستۆن ڤیلای ئونای ئێمری تۆماریکرد لە مێژوودا رووینەداوە

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا بەردەوامە لە زنجیرە بردنەوەکانی و ئەمشەویش مانچێستەر یونایتد قوربانیەکی دیکەی دەستی تیمەکەی ئونای ئێمری بوو.

ڤیێلا لە گەڕی 17ی یارییەکانی پرێمەرلیگ میوانداریی مان یونایتدی کرد و 2-1 شکستیان بە تیمەکەی روبێن ئامۆریم هێنا.

ئەوە 10هەمین بردنەوەی لەسەریەکی ئاستۆن ڤیلا بوو.

یانەکەی شاری بێرمینگهام یەکێکە هەرە کۆنترین یانەکانی تۆپی پێ و هاوکات بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی خولی ئینگلیزی دادەنرێت کە لە ساڵی 1888 وەک پاڵەوانێتیەکی تۆپی پێ دامەزرێندرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە فەرمیەکان، لە مێژووی 111 ساڵی رابردووی خۆیاندا هەرگیز رووینەداوە 10 یاریی لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا ببەنەوە.

بەو سەرکەوتنە، ئاستۆن ڤیلا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 36 و لە پلەی سێیەم خۆیان جێگیرکرد بە خاڵێک کەمتر لە مان سیتی پلەی دووەم و، 3 خاڵ دوور لە ئارسیناڵی پێشەنگ.

بەر لە هاتنی ساڵی نوێ، کوڕانی ئێمری دوو ئەرکی زۆر قورسیان لەپێشە هەر لە خولی ئینگلیزی بەرامبەر یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵ، هەردوو یانەکەش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەبێت.

Back to top button