Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هاوشێوەی مێسی؛ یامال ناوی خۆی لە مێژووی لالیگا دەنووسێتەوە

شوێنپێی گەورەکانی گرتووە

Yariga App

یاریگا

لامین یامال، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی ناوی خۆی لە ریزی گەورەکانی خولی ئیسپانی دەنوسێتەوە.

ئەمشەو لە یاریی لوتکەی هەفتەی حەڤدەیەمی لالیگای ئیسپانیا ڤیاڕیال لە یاریگای لا سێرامیکای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای کرد و یارییەکەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسێلۆنا لە لایەن رافینیا لە خولەکی 12 و لامین یامال لە خولەکی 63کران.

گۆڵەکەی لامین یامال چەندین ریکۆردی مێژوویی بەدوایی خۆیدا هێنا.

ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا پێش تەمەنی 20 ساڵی زۆرترین گۆڵیان بۆ بارسێلۆنا کردووە؛

یاریزانگۆڵ
لیۆنێل مێسی21
لامين يامال21
بۆیان كريكیچ20
ئانسو فاتی18

ئەو یاریزانانەی پێش تەمەنی 20 ساڵی زۆرترین گۆڵیان لە لالیگا کردووە؛

یاریزانگۆڵ
راوول گۆنزالیز49
خۆسێ ئیراراگوری31
فێرناندۆ تۆرێس26
سێرجیۆ ئاگوێرۆ24
ليۆنێل مێسی21
لامين يامال21
بۆیان كريکیچ20

ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا زۆرترین گۆڵیان لە لالیگا لە ساڵی 2025 کردووە؛

یاریزانگۆڵ
رۆبێرت لیڤاندۆوسکی19
فێران تۆرێس18
رافينيا14
لامين يامال11
فێرمین لۆپێز10

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 46 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدید بۆ 4 خاڵ زیاتر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button