Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی چاویان بڕیوەتە یاریزانێکی خولی ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا

مارکۆ پالێسترا، تەمەن 20 ساڵان و یاریزانی یانەی ئاتاڵانتا، بووەتە جێی سەرنجی گەورەکانی پرێمەرلیگ و دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لاوە ئیتاڵییەکە، بە خواستن بۆ یانەی کالیاری یاریی دەکات. پێگەی یارکردنی هێڵی ناوەڕاستە، بەڵام لە باڵی چەپی هێرشبردن یاریی پێ دەکرێت و ئاستێکی ناوازە پێشکەشدەکات، ئەمەش وای کردووە یانە گەورەکان لە نزیکەوە چاودێریی بکەن و بەهای لە بازاڕی گواستنەوەدا بەرزببێتەوە کە بە 35- 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

ماڵپەڕی کۆت ئۆفساید، لە زاری سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ئاتاڵانتا، زانیویەتی کە یانەکە گرێبەستێکی لیڤەرپووڵی بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی لاوە 20 ساڵانییەکە رەتکردووەتەوە، چونکە یانەکە هیچ کێشەیەکی دارایی نییە و ئامادە نییە بە بڕێکی کەم دەستبەرداری ببێت.

جگە لە سێ گەورەکەی پرێمەرلیگ، یانەکانی بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، بایرن میونشن، ئینتەر میلان و یوڤێنتوس لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن، بەڵام گواستنەوەی بۆ هیچ کامیان ئاسان نابێت چونکە ئاتاڵانتا لە فرۆشتنی مارکۆ پەلەی نییە و چاوەڕێی باشترین گرێبەست دەکات و دەیەوێ بەهای یاریزانەکە زیاتر بەرزبکاتەوە.

Back to top button