
یاریگا –
نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی سانتۆسی هەمان وڵات دەیەوێت سەرنجی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری سامبا بۆ لای خۆی رابکێشێت.
مۆندیالی 2026 لە لایەن وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میوانداری دەکرێت و بۆ یەکەم جار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە یارییەکانی بەڕیوەدەچیت.
پەیوەندی نێوان کارلۆ ئانچێلۆتی و نێیمار دا سێلڤا تێکچووە و یاریزانەکە لە چەند مانگی رابردوودا لە پێکهاتەی بەڕازیل دوورخرایەوە.
بەهۆی پێکانە یەکلەدوای یەکەکان نێیماری 33 ساڵان لە پیکهاتەی سامبا دوورخرایەوە، بەڵام لە پێکانەکەی چاکبوویەوە و سانتۆسی لە مانەوە لە ریزی یانە پلە یەکەکانی بەڕازیل هێشتەوە.
🚨🏆 Neymar Jr: “We’re going to do the possible and also impossible to bring the World Cup to Brazil. In July you can hold me accountable. Hey Ancelotti, help us!”, Neymar says.
“If we get to the final… I 𝒑𝒓𝒐𝒎𝒊𝒔𝒆 I’ll score a goal”. 🔮 pic.twitter.com/0nF3j95Qaj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 21, 2025
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس لێدوانەکانی نێیماری بڵاوکردەوە؛
هەموو هەوڵێک دەدەین، تەنانەت ئەستەمیش، بۆ ئەوەی مۆندیالی داهاتوو بهێنینە بەڕازیل، لە مانگی تەمووزدا، ئەی ئانچێلۆتی هاوکاریمان بکە.
ئەگەر بگەینە یاری کۆتایی، بەڵێندەدەم گۆڵ بکەم.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی داهاتوو هاوشانی هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلاند لە کۆمەڵەی سێیەم دێت.



