
یاریگا –
یانەی زاخۆی نوێنەری کوردستان و عێراق لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دووشەممەی داهاتوو لە یارییەکی چارەنووسسازدا دەبێتە میوانی یانەی عەینی ئیماراتی.
یارییەکە لە چوارەمین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکان سێ شهممهی داهاتوو کاتژمێر 05:30ی ئێوارە بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات، ئەم یارییە بۆ یانەكهی كوردستان زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوەیە، چونکە بەدەستهێنانی بردنەوە یان تەنانەت یەکسانبوون، بە شێوەیەکی فەرمی گەیشتنی زاخۆ بە قۆناخی داهاتوو مسۆگەر دەکات، ئەمەش دەستکەوتێکی مێژوویی دەبێت بۆ یانەکە.
پێگەی زاخۆ: لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم
پرا دهلال تاوهكو ئێستا ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە و توانیویەتی سەرکەوتووانە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم بگرێت. یانەکە بە کۆکردنەوەی حهفت خاڵ لە سێ یاری، دوو بردنەوە و یەک یەکسانبوونی هەیە، ئەمەش وایکردووە لە پێگەیەکی زۆر باشدا بێت بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.
لەدەستدانی سێ ئەستێرەی سەرەکی
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتوون، یانەی زاخۆ لەم یارییە چارەنووسسازەدا سێ یاریزانی سەرەکی و کاریگەری خۆی لەدەست دەدات، ئەمەش کارێکی قورس دەخاتە سەرشانی راهێنەر و یاریزانانی دیکە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری وردی دەستکەوتووە، جگه لهوهی شێرکۆ کەریم بەهۆی پێکانەوە بە تەواوی یەکلایی بووەتەوە کە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات، هەروەها گابی کیکی بە هەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە گومانی لێدەکرێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاری ناکات، لە لایەکی دیکەوە، یاریزانی بهرازیلی ئۆینیۆ بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە سڕ کراوە و ناتوانێت لەم یارییە چارەنووسسازەدا یارمەتی هاوڕێکانی بدات.
لەدەستدانی ئەم سێ ئەستێرەیە، بە تایبەت لە هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردن، کارێکی قورس دەخاتە سەرشانی ستافی راهێنەران و تیپهكه.
تاقیکردنەوەی راهێنەر
لەدەستدانی ئەم سێ یاریزانە کاریگەرە، تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەیە بۆ ستافی راهێنەرایەتی زاخۆ، کە پێویستە بە خێرایی چارەسەری گونجاو بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییانە بدۆزنەوە.
هاندەرانی زاخۆ و تەواوی کوردستان چاویان لەسەر ئەم یارییەیە، بەو هیوایەی یانەکەیان بتوانێت بە سەرکەوتوویی بگاتە قۆناخی داهاتوو و مێژوویەکی نوێ بۆ تۆپی پێی کوردستان تۆمار بکات.



