Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ ڤینیسیۆس لە نێوان پاڵپشتی یانەكە و توڕەیی هاندەراندا

ڤینی رێگای گۆڵی ونكردووە

Yariga App

یاریگا

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

ڤینیسیۆس 17 یارییە لەسەر یەک لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكان نەیتوانییوە هیچ گۆڵێک بكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ڤینیسیۆس ئێستا لە نێوان پاڵپشتی یانەكەی و توڕەیی هاندەراندایە.

ئەستێرە بەڕازیلییەكە لەلایەن هاندەرانی بێرنابیۆ رەخنەی لێدەگیرێت و فیكەی ناڕەزایی بۆ ئاستی یاریزانەكە لێدەدرێت، بەڵام سەرەڕای رەخنەی زۆری هاندەران ئیدارەی ریال مەدرید، یاریزانان و كاپتنانی یانەكە بە تەواوی پاڵپشتی ڤینی دەكەن.

ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر شانبەشانی یەكتر دەڕۆن، یاریزانەكە لە فیكەی ناڕەزایی هاندەران نیگەران نییە و سەرنجی تەواوی لەسەر گەڕانەوەی ئاستی راستەقینەی خۆیەتی. لێكتێگەیشتنێكی گەورە لە نێوان یاریزانەكە و چابی ئاڵۆنسۆدا هەیە لە دوای گرژییەكانی دوای یاریی كلاسیكۆ.

ڤینیسیۆس دەزانێت لە رووی جەستەییەوە لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە، ئیدارەی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەربارەی یاریزانە بەڕازیلییەكە دڵنیادەبنەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هۆكاری دابەزینی ئاستی دەزانن. ڤینی ئارامە و دڵنیایە بە گەڕانەوەی ئاستی جەستەیی هەموو شتێک دەگۆڕێت و باش دەبێت.

یانەكە بەتەواوی پاڵپشتی دەكات و لەناو یانەکەدا گەشبینی تەواو هەیە کە گەڕانەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ باشترین ئاستی خۆی بەتەواوی رێڕەوی تیمەكە دەگۆڕێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر لەم وەرزەدا 23 یاریی كردووە توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و حەفت گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button