
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا، وەک دامەزراوەی پێشەنگ لە رووماڵی وەرزشیی کوردستان و عێراق، بە شانازییەوە پەردە لەسەر گەورەترین پڕۆژەی میدیایی خۆی بۆ ئەمساڵ لادەدات، ئەویش هه‌ڵبژاردنی باشترینەکانی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق.
ئەم پڕۆژەیە هەوڵێکی نیشتمانییه بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی یاریزانە کوردەکان و ئەو کەسایەتییە وەرزشییانەی کە لە خولە ناوخۆییەکانی عێراق، درەوشاونەتەوە و بوونەتە مایەی شانازی، ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە بە تەواوی پشت بە بڕیار و هەڵبژاردنی راستەوخۆی هانده‌ر دەبەستێت.
فەلسەفەی خەڵاتەکە؛ بۆچی دەسەڵاتی رەها بۆ هاندەرانە؟
زۆرجار لێژنەکان له ژوورە داخراوەکان بڕیار لەسەر باشترینەکان دەدەن، بەڵام ئێمە لە تۆڕی وه‌رزشی یاریگا تۆپی پێ موڵکی هاندەران ده‌زانین.
بۆیە لەم پڕۆژەیەدا، هیچ لیژنەیەکی هونەری، هیچ رۆژنامەنووسێک و هیچ کەسایەتییەک مافی بڕیاردانی نییە جگە لە هانده‌ر.
ئەم بڕیارە لە تۆڕی وەرزشی یاریگاوە وەک رێزێک بۆ بڕیاری هانده‌ر و دڵنیابوونەوە لە شەفافیەت و بەشدارییەکی فراوان دێت، هاندەران دەتوانن لە رێگەی پلاتفۆرمه تایبەته‌كانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کە بە سیستەمێکی پارێزراو و وردبین داڕێژراوە، دەنگ بە به‌ربژێره دڵخوازەکانیان بدەن.
خەڵاتی باشترینەکان لەسەر ئەم ئاستانە دیاری دەکرێت:
• باشترین گۆڵپارێز
• باشترین بەرگریکار
• باشترین ناوەڕاستکار
• باشترین هێرشبەر
•باشترین یاریزان
• باشترین راهێنەر
• باشترین هانده‌ر
ئاهه‌نگه گەورەکە
تۆڕی وەرزشی یاریگا ئامادەکاری دەکات بۆ سازدانی مەراسیمێکی گه‌وره بە ئامادەبوونی ئەستێرە گه‌وره‌كان، كه‌سایه‌تییه وه‌رزشیه‌كان و یاریزانه دێرینه‌كان، خه‌ڵاتی باشترینه‌كان پێشکەش بەو پاڵەوانانە دەکرێت له راپرسییه‌كه ده‌نگی یه‌كه‌م ده‌هێنن.
كه‌ی ده‌نگدان ده‌ست پێده‌كات؟
تۆڕی وەرزشی یاریگا بەمزووانە دەرگای دەنگدان لە رێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانیەوە دەکاتەوە، چونکە هەر دەنگێکی ئێوە، دێڕێک لە مێژووی وەرزشی کوردستان دەنووسێتەوە.



