Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ سێمێنیۆ یانەی داهاتووی هەڵدەبژێرێت

سێ یانەی گەورە كێبڕكێی گواستنەوەی دەكەن

Yariga App

یاریگا –

ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری گانای یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژارد.

سێمینیۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی برێنتفۆرد بە بەهای 10.25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2030 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی گاردیان، سێمێنیۆ بڕیاریداوە لە ئەگەری جێهێشتنی بۆرنمس لە مێركاتۆی زستانە ئەوا پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە دەكات.

هەریەک لە یانەكانی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرەكەی بۆرنمس دەكەن.

لە سەرەتای مانگی داهاتوو بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سێمینیۆ دەبێتە 65 ملیۆن پاوەند.

ئاماژە بەوەشكراوە، گۆڵكارە 25 ساڵانەكە دەیەوێت پەیوەندی بە ئانفیڵدەوە بكات و ئەو یانەیە بەسەر مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی هەڵدەبژێرێت.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دەیەوێت سێمێنیۆ بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە.

سێمینیۆ لەم وەرزەدا بەشداری 17 یاریی كردووە و توانیویەتی 8 گۆڵ بكات و 3 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ بۆرنمس 106 یاریی كردووە و توانیویەتی 30 گۆڵ بكات و13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button