Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کەناڵی ریاڵ مەدرید توندترین هێرشى كرده‌ سەر لاپۆرتا

جەنگی راگەیاندن گەیشتە لوتکە

Yariga App

یاریگا –

کەناڵی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای دایەوە، کە پێشتر هێرشی کردبووە سەر یانە مەدریدییەکە.

سەرۆکی بارسێلۆنا رەخنەی توندی لە کەناڵی یانەی شاهانە گرتبوو و تۆمەتباری کردبوون بە بڵاوکردنەوەی درۆ و ژەهراویکردنی ژینگه‌ی تۆپی پێ له‌ ئیسپانیا و گتبووی، ئەوان کەناڵێکی شێواویان هەیە کە درۆ بڵاودەکاتەوە و فەزا وەرزشییەکە ژەهراوی دەکات.”

وەڵامی تووندی ریاڵ مەدرید: لاپۆرتا تاوانی کردووە

 

کەناڵی ریاڵ مەدرید بێدەنگ نەبوو و وەڵامێکی توندی لاپۆرتای دایەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ناوبراو لەبەردەم دادگا لە دۆسیەی نێگرێرادا شایەتی درۆی داوە و لە چەندین بۆنەدا درۆی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری کردووە.

کەناڵەکە لە وەڵامەکەیدا گوتی،

“ئەگەر گوتنی راستی بە رشانەوە هەژمار دەکرێت، ئەوا ئێمە بەردەوام دەبین لە رشانەوە، خوان لاپۆرتا لە سێ دژایەتی و درۆدا دەستگیرکراوە، ئەمەش بە شایەتی درۆ و تاوان دادەنرێت.”

سێ خاڵەکەی کەناڵی ریاڵ مەدرید دژی لاپۆرتا:

کەناڵەکە سێ بەڵگەی خستە روو بۆ سەلماندنی درۆکانی سەرۆکی بارسێلۆنا:

  1. ناسین و نەناسین: لاپۆرتا دەڵێت نێگرێرا ناناسێت، لە کاتێکدا وێنەی بڵاوکراوە هەیە کە پێکەوەن.

  2. راپۆرتە تەکنیکییەکان: لاپۆرتا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەزگای وەرزشی یانەکە ئەو راپۆرتانەی وەرگرتووە، بەڵام هەردوو راهێنەری پێشوو لویس ئێنریکی و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە شایەتییەکانیاندا لەبەردەم دادگا گوتیان کە هەرگیز ئەو راپۆرتانەیان نەبینیوە.

  3. سندووقەکان و لەناوبردن: لاپۆرتا لە میدیاکانەوە بە سندووقی گەورەوە دەرکەوت و گوتی راپۆرتەکانی تێدایە، بەڵام دواتر گوتی راپۆرتەکان پێنج ساڵ جارێک لەناو دەبرێن؛ کەناڵەکە دەپرسێت: “ئەی ئەگەر لەناو دەبرێن، ئەو سندووقانە چی بوون؟ کێ درۆ دەکات و کێ دەڕشێتەوە؟

گرژییەکان گەیشتنە لوتکە

پەیوەندییەکانی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لەم ماوەیەی دواییدا بە تەواوی تێکچووە، بەتایبەت دوای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز داوای ئاشکراکردنی تەواوی راستییەکانی دۆسیەی پارەدان بە جێگری سەرۆکی پێشووی لێژنەی ناوبژیوانان نێگرێرا دەکات و ئەو دۆسیەیە بە گەورەترین فەزاحەت لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا ناو دەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button