Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سێمینیۆ یانەی داهاتووی هەڵبژارد و بایرن میونشن ئەستێرەیەكی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ لە نێوان لیڤەرپوول و دوو مانچێستەرەكە بڕیاریی كۆتاییدا، بایرن میونشن ئامادەیە ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی كاپتنی مانچێستەر یونایتدی پێشكەش بكات و چێڵسی كڕیارێكی بۆ هێرشبەرەكەی دەوێت.

ئانتۆنیۆ سێمینیۆ ئەگەر لە مێركاتۆی زستانەدا بڕیاری جێهێشتنی بۆرنمس بدات، ئەوا لیڤەرپوول بەسەر مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد هەڵدەبژێرێت – گاردیان.

بایرن میونشن ئامادەیە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندێس پێشكەشی مانچێستەر یونایتد بكات – فیچاخێس.

چێڵسی بڕیاریداوە بە دوای كڕیارێكدا بگەڕێت بۆ نیكۆلاس جاكسن چونكە دڵنیایە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی لەگەڵ بایرن میونشن دەگەڕێتەوە – كۆت ئۆفساید.

فلیپ یۆرگێنسن گۆڵپارێزی دووەمی چێڵسی لەسەر كورسی یەدەک بێزار بووە و بڕیاریداوە یانەكەی جێبهێڵێت –  تیم تۆک.

لیڤەرپوول لە ئەگەری گواستنەوەی ئالیساندرۆ باستۆنی بەرگریكاری ئینتەر میلان لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ئاگاداركرایەوە – تیم تۆک.

بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی ئالیساندرۆ باستۆنی و یۆشكۆ ڤاردیۆل دەدات – موندۆ دێپۆرتێڤۆ.

ئاستۆن ڤیلا چاودێری تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا دەكات – موندۆ دێپۆرتێڤۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button