Loading...
سعوودیەگرنگترین

بەهۆی سەرپێچی یاساکان؛ فیفا نەسری سعوودی سڕدەکات

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعوودی دووچاری سزای قورسی یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەندەر عتێبی رۆژنامەنووس، یانەی نەسڕ لەلایەن فیفاوە سڕکراوە لە گواستنەوەی هەر یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان.

سەرچاوەکە وردەکاریی هۆکارەکەی ئاشکراکردووە کە سزاکە پەیوەندی بە گواستنەوەی ئێمریک لاپۆرتی یاریزانی پێشووی نەسڕ و ئێستای ئاتلێتیک بیلباو هەیە.

وەک هاتووە، نەسڕ بەشێکی ئەو قیستەی نەداوە کە بەرگریکارەکەی لە مانچێستەر سیتی گواستەوە و بڕەکەی خۆی دەدات لە 9 ملیۆن یۆرۆ کە دەبوو تا 31ی ئۆگەستی ئەم ساڵ پارەکەی بدایە.

هەر لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە نەسڕ ڕێگەی دەربازبوونی له سزاکە هێشتا لەبەردەمدا ماوە، ئەوەش هەرکاتێک تەواوی قیستەکەی دا، ئەوکات سڕکردنەکەی لەسەر هەڵدەگیردرێت و دەتوانێت چالاک بێتەوە لە بازاڕی گواستنەوەکان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button