Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک نەبوونی رافینیا لە پێکهاتەی ساڵ بە “گاڵتەجاڕیی” ناودەبات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، رەخنەی تووندی ئاڕاستەی فیفا کرد، بەهۆی ئەوەی رافینیا، هێرشبەری یانەکە، ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵی 2025ـدا نەبوو، و بە بڕیارێکی نادادپەروەرانەی لە قەڵەمدا.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، فیفا لە ئاهەنگێگدا لە وڵاتی قەتەڕ، باشترین پێکهاتەی ساڵی 2025ـی راگەیاند، هەریەک لە پێدری و لامین یامال، یاریزانانی بارسێلۆنا، ناویان لە پێکهاتەکەدا بوو بەڵام فلیک نیگەرانی خۆی لە نەبوونی رافینیا دەربڕی.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال، راهێنەرە ئەڵمانییەکە گوتی:

نامەوێت بڵیم کامیان باشترن، بەڵام نەبوونی رافینیا لە پێکهاتەکەدا تووشی سەرسووڕمانی کردم.
پێموایە گاڵتەجاڕییە، کاریگەریی رافینیا سەرسووڕهێنەر بوو، یاریی، گۆڵ و ئەسیستەکانیمان بینی، زۆر ناوازە بوو و نەبوونی لە پێکهاتەی ساڵ گاڵتەجاڕییە، نادادپەروەرانەیە و جێی بڕواکردن نییە.

رافینیا لەژێر سەرپەرشتی فلیکدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، لە 57 یارییدا، 34 گۆڵ، 26 ئەسیست و بەشداریی لە 60 گۆڵدا کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

ئەستێرەکەی سامبا بەشداریی گۆڵی لە عوسمان دێمبێڵێ، کۆڵ پاڵمەر و لامین یامال زیاتر بوو، کە هەرسێکیان ناویان لە پێکهاتەکەدا هەبوو.

Back to top button